لێژنەی دەستپاکی ڕاپۆرتێك لهبارهى كێشه داراییهكانی ههرێم ئاماده دهكات
 
			
		پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/١٤، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا. 
لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە ھۆڵی لێژنە بەڕێوەچوو، خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە كرا كه ئاراستەی لێژنەكه کرابوون، دوای گفتوگۆكردنیان وەڵامیان درایهوه و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ کاری پێویست. 
ههر له كۆبوونهوهكهدا، بریار درا ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل لهبارەی ئەو سەردانه مهیدانییانەی لێژنەكه کردوویەتی بۆ بهدواداچوونی دۆخى ئابوورى و کێشە داراییەکانی ھەرێم بەگشتی، ئامادە بکرێت بۆئەوەی کاری پێویستی لەسەر بکرێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، لیژنەی لاوەکی ڕاسپێردا بۆ سەردانیكردنی نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ لە شاری هەولێر و چەندین دۆسیەش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران.