Skip to the content
Menu

لێژنەی دەستپاکی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٩، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە ھۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو، خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردنیان وەڵامیان درایەوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکران بۆ کاری پێویست.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، چەندین دۆسیەی گەندەڵی تاووتوێکران و بڕیاری ڕێکاری پێویست لەبارەیانەوە درا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، بڕیار درا جەخت بکرێتەوە لە هەوڵەکانی کاراکردنەوە و هەڵبژاردنی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی.