Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێكردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕوی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٦/٦، لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی بڕیارده‌ر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، خوێندنەوە بۆ ئەو ڕاپۆرت نووسراوانە کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتۆگۆکردنیان وەڵامی پێویستیان درایه‌وه‌.
پاشان گفتوگۆ کرا لەسەر یاداشتی ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان سەبارەت بە (کۆچبەرە بێسەروشوێنەکانی دەریای ئیجە و چارەنووسی کۆچبەرانی ھەرێمی کوردستان لە سنوورەکانی ئەوروپا)، کە لەلایەن پەرلەمانەوە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کرابوو بەمەبەستی ئامادەبوونی لایەنی پەیوەدیدار لە حکوومەتی ھەرێم، لەوبارەیه‌وەش له‌لایه‌ن لێژنەكه‌وه‌ گفتوگۆی پێویستى لەسەر کرا و ڕاو سەرنجی خویان خستەروو بۆئەوەی ڕاپۆرتی تایبەت بەو پرسە ئامادە بکرێت و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت تا بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنه‌كانی پەرلەمان.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە تاووێکردنی سەردانی لێژنەكه‌ بوو بۆ كونسوڵخانەکان لە ھەرێمی کوردستان، کە بریارە لە ماوەیەکی نزیک لێژنەكه‌ دەست بەو سەردانانەى بکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن و بەدواچوون بۆ چەند پرسێک.