Skip to the content
Menu

لێژنەی پێشمەرگە به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چوار لێژنه‌ی دیكه‌ ڕاپۆرت له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئەمدواییەى سەر کۆمپانیای کۆرمۆر ئاماده‌ ده‌كه‌ن

بەمەبەستی تاوتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەکاری لێژنەکە، پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٩، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھرۆری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەخوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆرینەوەی ئەندامان، وەڵامی پێویستییان درایەوە.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ھاوبەشی پێنج لێژنەی پەرلەمان لەبارەی ھێرشەکانی ئەمدواییە بۆ سەر کۆمپانیای کۆرمۆر لە سنووری چەمەچەماڵ، کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە لێژنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ھاوبەش، بۆ ئەم مەبەستەش ئەندامانی لێژنەی کاروباری پێشمەرگە پێشنیاز و سەرنجی خۆیان خستنەڕوو بۆئەوەی لەناو ڕاپۆرتەکەدا جێگەیان بکرێتەوە و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.