Skip to the content
Menu

لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گه‌شتوگوزار چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگ، نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٦/٦، لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار، بەسەرپەرشتیی لوقمان وەردی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەكه‌ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی کێشەی بەھەدەردانی زەوی و کێشەی خۆڵ و خاشاک و گرێبەستی کۆمپانیاکانیان، پێوەری ئاوی ماڵان و کێشەی کەمئاوی لە وەرزی هاوین و پاراستنی باخچە و سەوزایی شارەکان كرا و بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ڕا و سەرنجی خۆیان لەسەر ئەو پرسانە خستەڕوو و بڕیار درا ڕاپۆرتێکی هەمەلایەن ئامادە بکەن کە هۆکار و ڕاسپاردەکان لەخۆ بگرێت، بۆئەوەی ئاراسته‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى بکەن تا بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمان و گفتوگۆى لەسەر بکرێت.