Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی ته‌ندروستی ڕاپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای هێزكاری تەندروستی ئاماده‌ ده‌كات

بەمەبەستی ئامادەكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی لێژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازەیاسای هێزكاری تەندروستی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٦/١٣، لێژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر، بەسەرپەرشتیی د. شایان كاكە ساڵح، جێگری سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامانى و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووەوه‌.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم ماددە و بڕگەکانی پێشنیازەیاساکە تاووتوێ كران بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه‌ لەبارەیه‌وه‌ و دواتر ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، بۆئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت.