Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بەکاری لێژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰۲۲/٦/٢١، لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا، بەسەرپەرشتیی د. ئیسماعیل سگیری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە کاری ناوخۆی پەرلەمان گفتوگۆ کران، لەوانە پابەندبوون بەکاتی فەرمیی دەوامی فەرمانبەران و بەهەمیشەییکردنی پاسەوانانی گرێبەستی پەرلەمانتاران و خەرجکردنی مووچەکانیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیار درا نووسراو ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت.
دواتر سه‌ر‌جه‌م ئه‌و نووسراوانەی ئاراسته‌ی لێژنه‌كه‌‌ كرابوون، خوێندرانه‌وه‌ و ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیانیان له‌بارەوە خسته‌ڕوو و ڕێكاری په‌یڕه‌وییان له‌سه‌ر گیرایه‌به‌رو ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.