Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوخۆ لەگەڵ ستافێکی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرانی ھاتووچۆی پارێزگاکانی ھەرێم کۆبووەوە

بەمەبەستی گفتوگۆکردن و بەدواداچوون بۆ پرسی پێدانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/١٤، لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، لە ھوڵی پەناگیری لە تەلاری پەرلەمان، پێشوازیی لە د. سامی جه‌لال، ڕاوێژکار لە وەزارەتی ناوخۆ، لیوا عه‌بدولقادر عه‌زیز، بەڕێوەبەری گشتیی ھاتووچۆی ھەرێم، لیوا خۆشەوی جه‌مال ئەحمەد، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی سلێمانی، عه‌مید دیدار قادر، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی ھەولێر و عه‌مید ئیبراھیم عه‌گید، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی دھۆک کرد.
لە دیدارێکدا، سەرەتا شاندی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی ھاتووچۆی پارێزگاکانی ھەرێم، بە وردی باسیان لە میكانیزمی پێدانی تابلۆی نوێى ئۆتۆمبێل کرد، کە لەئێستادا بە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دەدرێت و تەواوی زانیاری و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەسەر کۆی گشتیی پرۆسەکە بۆ ئەندامانی لێژنەكه‌ خستەڕوو.
پاشان ئەندامانی لێژنەكه‌ی په‌رله‌مان، چەندین سەرنج و تێبینییان له‌سه‌ر شێوازی پرۆسه‌كه‌ ئاراستەی شاندی میوان کرد و ئه‌و پرسیارانه‌شی كه‌ له‌سه‌ر میكانیزم و شێوازی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه‌ لایان دروست ببوو، ئاراسته‌ی شاندی میوان كرد و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینییه‌كان خسته‌ڕوو و وەڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیشیان دایه‌وه‌.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی کارى پێكه‌وه‌یی و ھەماھەنگیی زیاتری نێوانیان کرده‌وه‌.