Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی دۆخی کۆچبەرانی کوردستان لە سنووری ئەوروپا تاووتوێ دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/١٤، لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، خوێندنەوە بۆ ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانە کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتۆگۆکردنیان وەڵامی پێویستیان درایه‌وه‌.
تاووتوێكردنی دۆخی کۆچبەرانی کوردستان لە سنووری وڵاتانی ئەوروپا و کێشە و گرفت و نه‌هامه‌تییه‌كانیان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنە بریاری دا ڕاپۆرتی کۆتایی سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ ئامادە بکات و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى بکات بۆ کاری پێویست.