Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند (محمد ئەحمەد ئەربیللی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناودار و هونەرمەندی ناسراوی شاری هەولێرو کوردستان (محمد ئەحمەد ئەربیلی)مان پێ گەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە، بە ناوی پەرلەمانی کوردستان پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێیان و سەرجەم هونەرمەندانی شاری هەولێر و کوردستان دەکەین.

گۆرانی و بەرهەمە هونەرییە ناوازەکانی ئەم هونەرمەندەی بواری گۆرانی و مۆسیقا، لە مێژووی هونەری وڵاتەکاماندا هەتاهەتایە بەزیندوویی و پڕشنگداری دەمێننەوە.

لە یەزدانی مەزن داواکاریین ڕۆحی کۆچکردوو ئاسوودە بکات و ئارامی بە کەسوکار و هاوڕێیان و سەرجەم هونەرمەندان ببەخشێت.

"انا للە وانا الیه راجعون"

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢٢/٦/٢٠