Skip to the content
Menu

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان؛ کتێب و بەرهەمە تاقانە و ناوازەکانی ئەم کەسایەتییە نیشتمانییە لە مێژووی ئەدەبی وڵاتەکاماندا بەزیندوویی و پڕشنگداری دەمێننەوە

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی تاڵی کۆچیدوایی کەسایەتیی ناودار و مەزنی بواری ئەدەب و وەرگێڕانی کوردی، دکتۆر (عەزیز گەردی)مان پێ گەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە، بە ناوی پەرلەمانی کوردستان پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێیان و سەرجەم ڕۆشنبیران و نووسەرانی کوردستان دەکەین.

کتێب و بەرهەمە تاقانە و ناوازەکانی ئەم کەسایەتییە نیشتمانییە لە مێژووی ئەدەبی وڵاتەکاماندا هەتاهەتایە بەزیندوویی و پڕشنگداری دەمێننەوە، بێگومان بە ژیانئاوایی دکتۆر (عەزیز گەردی) ئەدەب و کتێبخانەی کوردی یەک لە کۆڵەکە پتەوەکانی خۆی لەدەست دا.

لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی مامۆستای گەورەی زمان و ئەدەبی کوردی شاد بکات و هیواخوازین ڕێگە و رێبازی پڕ ڕێبوار بێت.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢٢/٦/٦