Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمی لێژنەی ڕۆشنبیری بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو محمد ئەحمەد ئەربیلی

بەداخەوە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، ئایکۆنی گۆرانی و ئاوازی هەولێر و تەواوی کوردستان محمد ئەحمەد ئەربیلی کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند ئەربیلی ساڵی ١٩٣٣ لە شاری هەولێر لە دایک بووە و هەر لە تافی گەنجییەوە تێکەڵاو بە کۆڕی هونەر و گۆرانی بووە، ئەو خاوەن ڕێچکە و شێوازی تایبەت بە خۆی بووە و خزمەتێکی زۆری بە مێژووی گۆرانی کوردی و تورکمانی کردووە. بە کۆچی دوایی محمد ئەحمەد ئەربیلی، هەولێر و کوردستان هونەرمەندێکی گەورە و ڕەسەنی گۆرانی لە دەستدا، بەرهەمەکانی مێژوویەکی درەوشانەوەن لە ژیانی هونەری ئێمەدا.

بەناوی لیژنەکەمان پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی کۆچکردوو، لە خۆمان و لە هونەرمەندان دەکەین.

هەزاران سڵاو و چەپکە گوڵ بۆ سەر گۆڕەکەی بێت.

لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢٢/٦/٢٠