Skip to the content
Menu

لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ و لێژنەی داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت سەردانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییان كرد

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەو گیروگرفتەكانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەمرۆ چوارشەمە ۲۰۲۲/٦/۸ شاندێكی لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ بە سەرۆكایەتیی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لێژنە و گوڵستان سعید جێگری سەرۆكی لێژنە و كامران محمد تاهیر راوێژكاری لێژنەکە، و لێژنەی داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت بەسەرۆكایەتیی لەنجە دزەیی سەردانی وەزارەتی كارو كارو باری كۆمەلایەتیان كرد، و لەلایەن كوێستان محمد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی پێشوازییان لێكرا.

سەرەتا كوێستان محمد وێرای بەخێرهێنانی شاندەكە، كێشە و گیروگرفتەكانی وەزارەتەکەی خستەڕوو، لە بەرامبەردا شاندەكەی پەرلەمان گوێبیستی سەرجەم كێشە و راو بۆچونەكانییان بوون، و بەڵێنییان پێدان كە لەماوەیەكی نزیكدا بەدواداچوون بۆ سەرجەم كێشەكان بکەن بەمەبەستی چارەسەركردنیان.