بەسەرپەرشتیی سەرۆکی پەرلەمان
ڕِاپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای گه‌شتوگوزار ئاماده ده‌كرێت
![](/media/11633/kurdistan_parliament_drewaz-u-lshar.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132929436350000000)
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/٢٨، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به سه‌رۆكایه‌تیی لوقمان وه‌ردى، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیاره‌ده‌ر و ئه‌ندامانى لێژنه‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی سه‌باره‌ت به پێشنیازه‌یاسای گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ماده و بڕگه‌كانی پێشنیازه‌یاساكه و ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووترى لێژنه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر پێشتیازه‌یاساكه خرابوونه ڕوو به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى و جێكردنه‌وه‌یان له ڕاپۆرتی كۆتایی لێژنه‌كه‌دا بۆئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت و بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لەسه‌ر گرنگیی ئه‌و پێشنیازه‌یاساكه كرایه‌وه بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستاندا.