Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٣/١٣، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ فوئاد خازر ساڵح ئه‌لمه‌جالی، كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وى ڕابردووى سه‌ر شاری هه‌ولێر و دواین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌گه‌ره‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ تاووتوێ كران.
به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی شانشینی ئوردن، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوون.