Skip to the content
Menu

لێژنەی دەسپاکی سەردانی پارێزگای دهۆکیان کرد

رۆژی یەک شەممە ۲۰۲۲/۳/۱۳ لیژنەی دەستپاکی بە سەرپەرشتیی بەڵێن ئیسماعیل سەرۆکی لێژنەی دەسپاکی، و ژمارەیەک لە ئەندام و راوێژکارانی لێژنەکە، تایبەت بە بەدواداچوونی خەرجیەکانی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک سەردانی هەریەک لە پارێزگاو دیوانی پارێزگای دهۆک و بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆکیان کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ جێگری پارێزگارو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو دیوانی پارێزگاو دواتریش لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و بەرپرسی بەشەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆبونەوەو بۆ بەدواداچونی ورد لەسەر چۆنیەتی خەرجیەکانی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو پارێزگایە.