Skip to the content
Menu

لێژنەی کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ پێشوازییان لە ڕێکخراوی ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرد

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە مافی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۰۲۲/۳/۱۳ لێژنەی کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ بەسەرپەرشتی گوڵستان سعید جێگری سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی ئەندام و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، لەگەڵ عیماد حمید علی بەرێوەبەری ڕێکخراوەکە و ستافی ڕێکخراوی ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆبووەوە.
لەدیدارێکدا، چەندین پرسی تایبەت بە مافەکانی مڕۆڤ و رەوشی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەتایبەتی پرسی کوشتنی ژنان کە لەم دوایەدا ڕێژەی دیاردەی ژن کوشتن لەھەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی سزای لەسێدارەدان لەهەرێمی کوردستان، ھەروەھا پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ی ڕێکخراوەکە بوو سەبارەت بە ڕەوشی سزادراوان لە چاکسازییەکاندا.
لەکۆتاییدا ھەردوو لا جەختیان لەسەر کار وھەماھەنگی زیاتری نێوانیان کردەوە بۆ بەرەو پێشبردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان.