Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی سەردانی كونسوڵخانەی بەریتانیای کرد

بەمەبەستی گفتوگۆكردن و بەدواداچوون بۆ کەیسی قوربانیانی نۆکەندی ئینگلیز و زانینی چارەنووسی ئەو ھاووڵاتیانەی ھەرێمی کوردستان کەتا ئێستا بەشێکیان بێ سەروشوێنن، ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/۳/۹، شاندێکی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرۆكایه‌تیی د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکى لێژنه و ئه‌ندامیه‌تیی بەشێک لە ئەندام ڕاوێژکارانی لێژنەكه‌، سەردانی كۆنسوڵخانەی وڵاتی بەریتانیاى له‌ هه‌رێمی كوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، سەرۆکی لێژنەكه داوای لە کۆنسڵی ئەو وڵاتە کرد کە ھەموو ھەوڵێک بدرێت بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کۆچبەرە کوردانەی کە خنکاون، لەمبارەیەوە لێژنە ئامادەیی خۆی بۆ ھەموو ھاوکاریەک دەربڕی. لای خۆیه‌وه‌ کۆنسوڵی بەریتانیا بەڵێنیدا کە ئەوان ھەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە و بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو تەرمانە.

لە کوتایی دا سەرۆکی لێژنە لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئامانجی سەردانەکەیانی بۆ کۆنسوڵخانەی بەریتانیا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستەڕوو.