Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی تاوتوێی چەند پرسێک دەکات

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی قوربانیانی نوکەندی ئینگلیز و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تری پەیوەندیدار بە کاری لێژنەکە، پێش نیوەڕوی ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰۲۲/۳/۱٥ لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بەسەرپەرشتی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و ئەندام و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە، ‌ زۆر به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌یان کرد كه‌ پێش چەند شه‌وى ڕابردوو كرایه‌ سه‌ر شارى هه‌ولێر، لە هه‌مان كاتدا داوایان له‌ حكومەتی ‌عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد، کە كارى جددى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژی و هێرشانه‌ بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی چیتر ڕێگه‌ نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته‌ سه‌ر سه‌روەری وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان.

پاشان گفتوگۆ کرا لەسەر دوا ھەنگاوەکانی لێژنە بۆ بەدواداچوون بۆ کەیسی قوربانیانی نۆکەندی ئینگلیز، بەتایبەتی ھەڵسەنگاندنی دوا سەردانی لێژنە بۆ لای کۆنسوڵی بەریتانیا، بۆ ئەم مەبەستەش بریاریان دا لە رێگای فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم و سەردان و پەیوەندیکردن بە کۆنسڵخانەکان بەردەوام بن تا گەرانەوەی تەرمی ئەو کۆچبەرە کوردانەی تا ئێستا بێ سەروشوێنن.