Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی تاوتوێکردن وبەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە ھێزەکانی پێشمەرگە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰۲۲/۳/۱٥ لێژنە کاروباری پێشمەرگە بەسەرپەرشتی ڕێڤینگ ھرۆری سەرۆکی لێژنە و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆک لێژنە و بڕیاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، کە بەچەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد، تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکرن و ڕا گۆرینەوەی ئەندامان، وەڵامی پێویستیان درایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەو گرفتەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە کرا، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنە بریاری دا بە رێگەی لێژنە لاوەکیەکان بەردەوام بێت لە بەدواداچوونی کێشە و داواکارییەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە.