Skip to the content
Menu

لێژنەی دەستپاکی بەدواداچوون بۆ خەرجییەکانی ڕووبه‌ڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکات

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ خەرجییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۲/۳/۲۸، شاندێكی لیژنەی دەستپاکی بەسەرۆكایه‌تیی سه‌عید مستەفا هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنە و ئه‌ندامیه‌تیی وه‌یسی سه‌عید وه‌یسى و سه‌رچنار ئه‌حمه‌د مه‌حمود، ئه‌ندامانى لێژنه‌كه‌ و ڕاوێژکاری لێژنەکە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هه‌ولێری کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە و بەرپرسی بەشەکان کۆبووەوە و بەدواداچوونی وردیان لەسەر چۆنیەتیی خەرجییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەنجام دا و کۆمەڵێک پرسیارییان لەبارەی شێواز و میکانیزمی خەرجییەکان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد.
لەلایەن خۆیانەوە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و بەرپرسی بەشە پەیوەندیدارەکان وەڵامی پرسیارەکانی لێژنەکەیان دایەوە و بەڵێنیاندا بە نووسراوی فەرمی شێواز و چۆنیەتیی خەرجییەکان ئاراستەی لێژنەكه‌ بکەن.