Skip to the content
Menu

لێژنەی كاروبارى کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی بەدواداچوون و تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٣/٧، لێژنەی كاروبارى کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی ڕۆمیو ھەکاری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەكه‌ کرابوون، دوای گفتوگۆکردنیان و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان، وەڵامی پێویستییان درایەوە.
ھەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتەکانی ڕاوێژکارانی لێژنەكه‌ لەبارەی خزمەتی کارمەندان و کرێکاران لە کەرتی تایبەت و ڕێنمایی ژمارەی (٣)ى وەزارەتی کاروكاروباری کۆمەڵایەتی گفتۆگوی پێویستییان لەبارەوە کرا.
دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر نووسینی ڕاپۆرتی لێژنەكه‌ لەسەر پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یاسای چاودێریى ناكامه‌كان ژماره‌ ٧٨ی ساڵی ١٩٨٠ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق، كه‌ له‌ دانیشتنێكی پێشووترى په‌رله‌مان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دانانی بەرنامەی سەردانە مه‌یدانییه‌کانی لێژنەكه‌ بۆ چاکسازییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی ھەرێمی کوردستاندا.