لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت لەسەر پێشنیازەیاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای واژۆ و مامەڵەی ئەلیکتڕۆنی ئاماده ده‌كات
![](/media/11641/kurdistan_parliament_lyasaye.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132930362710000000)
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی سەبارەت بە پێشنیازەیاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای واژۆ و مامەڵەی ئەلیکتڕۆنی لە ھەرێمی کوردستان-عێراق، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٣/٢٩، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، مادە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساكه تاووتوێ كران، بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه و ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تا خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت و وەکو یاسایەک لە داهاتوودا کاری پێبکرێت.