لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای دەستبەسەرداگرتنی کاڵای قاچاغ و قەدەغەکراو لە مامەڵەکردن لە بازاڕی ناوخۆدا ئاماده ده‌كات
![](/media/11634/kurdistan_parliament_lyasaye.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132929557940000000)
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی سەبارەت بە پێشنیازەیاسای دەستبەسەرداگرتنی کاڵای قاچاغ و قەدەغەکراو لە مامەڵەکردن لە بازاڕی ناوخۆدا لە ھەرێمی کوردستان-عێراق، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٣/٢٨، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، مادە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساكه تاووتوێ كران بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه له‌باریه‌وه و ئاڕاسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت و وەک یاسایەک لە داهاتوودا کاری پێبکرێت.