پهیامی پیرۆزبایی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی-ئاشووری و جەژنی ئەکیتۆ
![](/media/11646/kurdistan_parliament_dsp.jpg?center=0.21702127659574469,0.43949044585987262&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132933076410000000)
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی-ئاشوری، جەژنی ئەکیتۆ، بەناوی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان، پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی کلدانی و ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان دەکەین. ھیوا دەخوازین ھەمیشە کوردستان بە نموونەی ھەرەجوانیی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پکھاتە ئاینی و نەتەوەیی بمێنێتەوە، تا لە سایەیدا ھەمووان ئازادانە ئەرکە ئاینییەکانیان جێبەجێ بکەن.
جارێكی تر سەری ساڵی بابلی و جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز دەكەین، ھەموو ساڵ بە خێروخۆشی.
لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی له پهرلهمانی كوردستان
٣١-٣-٢٠٢٢