Skip to the content
Menu

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ساڵیادی ڕاپەڕینی کوردستان پیرۆز دەکات

بەبۆنەی (٣١)ەمین ساڵیادی راپەرینە مەزن و شکۆدارەکەی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین.
هەلومەرج و ئەو قۆناغەی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی هەستیارە و دەخوازێت کە ئەم یادە مەزن و پر شکۆیە بە دەرفەتێک بزانین بۆ لەیەک نزیکبوونەوەی سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، و موکووڕبین لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان، راپەرینی جەماوەری کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان بۆ جیهانی سەلماند كە گەلی كوردستان هیچ کاتێک دەست لە ئامانج و ماف و دۆزی ڕەوای خۆی هەڵناگرێت و لە پێناویشیدا لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبێت و هەرێمی کوردستانیش هەمیشە وەک لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو پێکهاتە جیاوازەکان دەمێنێتەوە و پارێزگاریکردنیش لەم ئەزموونە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکە.
جارێکی تر پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاپەرین لە تەواوی جەماوەری خۆشەویستی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکان دەکەین و سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ سەرجەم شەهیدانی راپەرین و رێگای رزگاری کوردستان.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
٥ی ئازاری ٢٠٢٢