د. ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات
![](/media/11501/kurdistan_parliament_drewaz.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132911092040000000)
بەڕێز بەڵێن عەبدوڵڵا
سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
بەبۆنەی سەركەوتنی یازدەمین كۆنگرەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و دووبارە ھەڵبژاردنەوەتان بە سكرتێری حیزب، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و تێكڕای ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، كادیر و ئەندامانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.
ھیواخوازین سەركەوتنی كۆنگرەكەتان ببێتە مایەی پتەوتر بوونی پەیوەندییەكانی نێوان تێكڕای حزب و لایەنە سیاسییەكان، لەسەر ئاستی حزبی و سیاسیشدا ڕاسپاردەكانی كۆنگرەتان بەشێوەیەكی ھاوچەرخ و سەردەمیانە لە میانی پەیڕەوكردنی ئەركی حزبی و ڕێكخراوەییدا ڕەنگدانەوەیەكی كاریگەری ھەبێت.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم، سەرفرازبن.
د.ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
۲۰۲۲/۳/۸