Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٥/١٥، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ فوئاد خازر ساڵح ئه‌لمه‌جالی، كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا دواین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.
به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردن به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی شانشینی ئوردن به‌تایبه‌تی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوون.