Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له سه‌رۆكی به‌شی كاروباری سیاسی و ئابووری له كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/٣٠، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له خاتوو دێو تیه‌نته‌واچ، سه‌رۆكی به‌شی كاروباری سیاسی و ئابووری له كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا باس له ڕه‌وشی سیاسی و ئابووریى هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاروباره‌كانی په‌رله‌مان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان كرا.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا دواین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی و هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.