کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان بەڕێوەچوو
![](/media/11899/photo_2022-05-25_18-30-58.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132979660120000000)
ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/٥/۲٥ کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بە سەرپەرشتی د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، و بە ئامادەبوونی د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، و منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆکی فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، و کاری لەپێشینەی پەرلەمانیش ئەو یاداشتانەی لەسەر پرسە جیاجیاکانە و لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە جێبەجێبکرێت، هەروەها کار لەسەر ئەو پڕۆژە و پێشنیازە یاسایانە بکرێت کە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیان بۆ کراوە، هاوکات بەمەبەستی سازان لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، فڕاکسیۆنەکان بڕیاریاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ حیزبەکانییان تاوتوێی ئەو بابەتانە بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆیان.