Skip to the content
Menu

كار بۆ هەمواری یاسای شەهیدان و زیندانیان دەكرێت

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰۲۲/٥/۳۱، لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بەسەرپەرشتی سەوسەن محەمەد میرخان سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوە.
لەسەرەتادا بەخولەكێك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان لێژنەکە دەستی بە کۆبوونەوەکە کرد، و گفتوگۆ لەسەر یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان كرا، هەر لەم كۆبوونەوەیە گفتوگۆ لەسەر ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی و كێشەو گرفتەكانی بەردەمیان كرا، بۆیە لێژنەكە بەپێویستیزانی كار بۆ میكانیزمی هەمواری یاساكان بكات.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون وەڵامدرانەوە.