Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی دەستپاکی پرسی نەبوونی پارە و داهات لە بانکەکان تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە دۆخ و ژیانی هاووڵاتییان، پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممه‌ ٢٠٢٢/٥/١٧، لێژنه‌ی دەستپاکی، به‌سه‌رپه‌رشتیی بەڵێن ئیسماعیل، سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئه‌ندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه کۆبووەوه‌.
له‌ سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، ڕاپۆرتی سێیەمی دەستەی دەستپاکی سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسی هەنووکەیی نەبوونی پارە و داهات لە بانکەکان و گرفتی دواکەوتنی مووچە لە پارێزگای سلێمانی و دۆخی دارایی بەگشتی تاووتوێ کرا و لێژنە بڕیاری دا لێژنەیەکی لاوەکی پێكبهێنێت بۆ بەدواداچوونى داهاتەکان و گرفتەکانی نەمانی داهات و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران.