لێژنەی دەستپاکی بەدواداچوون بۆ داهات و خەرجییەکانی هەرێم و گرفتی دواکەوتنی مووچە دەکات
![](/media/11946/kurdistan_parliament_ldaspaki.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132984815780000000)
ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٣٠و٣١ی٢٠٢٢/٥، لێژنەی دەستپاکی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکەبازرگانییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی کرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ردوو به‌ڕێًوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كۆبووه‌وه و بە وردی لە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان و چۆنیەتیی دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکاندا بۆ مووچە و خەرجییەکانى كۆڵییه‌وه.
بریارە هەفتەی داهاتووش شاندێکی لێژنەکە بۆ ھەمان مەبەست سەردانی پارێزگای سلێمانی بکات و هه‌روه‌ها بەدواداچوون بۆ گرفتی نەبوونی پارە لە بانکەکان و دروستبوونی گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە و خەرجی لە داهاتە بەردەستەکاندا بكات.