Skip to the content
Menu

لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا

بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست بە كاری لێژنەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٥، لێَژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی د. هەورامان گەچێنەیی، سەرۆكی لێَژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕِیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنەكه‌، كۆبووەی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكه‌ كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان به‌ وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌، ئەوانه‌ی تریش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران، به‌مه‌به‌ستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
پاشان تاووتویی پرۆسەی حەجی ئەمسال كرا و دوای ئەوەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە پرۆسەی حەج لە ھەموو جیھانەوە ڕاگیرابوو و ھیچ ھاوولاتییه‌ک لە ھەرێمی کوردستان بەشداریی مەڕاسیمی فەریزەی حەجی نەکردبوو.
ھەروەک باس لە دواین سەردانی شاندی لێژنەکە کرا بۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و گفتوگۆکردن لەسەر پلانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، بەپێی ئەو ڕِێنماییانەی کە ھەن و جەخت لە پاراستنی مافی حاجییانی ھەرێمی کوردستان کرایه‌وه‌ لە چوارچێوەی بڕِیارەکانی وەزارەتی حەج و عومڕەی سعودیە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەپێویست زانرا لێژنە لە ڕێگه‌ی لێژنەیه‌کی تایبەتەوە لەلایەن لێژنەی ئەوقاف و كاروبارى ئاینیی په‌رله‌مانه‌وه‌، ڕاستەوخۆ چاودێریی پرۆسەی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بکرێت.