Skip to the content
Menu

‎لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/١٦، لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە، کۆبووەوە.
له‌ کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێك خرانه‌ به‌ر باس و تاووتوێ كران، لەوانە کێشە و گیروگرفتەکانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و ھەمواری یاسای زانکۆ تایبەتەکان.
ھەروەھا باس لە ئامادەکارییەکانی لێژنەكه‌ کرا بۆ نووسینی ڕاپۆرتی کۆتایی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکردن و سازدانی چەند وێرکشۆپێکی تایبەت و کۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا.