Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٥/١٧، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی عوسمان سێده‌رى، جێگری سەرۆکی لێژنە و ئاماده‌بوونی بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەكه‌ کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان، وەڵامی پێویستیان درایەوە.
لە تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، باس لە کێشە و داواكارییه‌كانی ھێزەکانی پێشمەرگە کرا، بۆ ئەو مەبەستەش لێژنە بڕیارى دا لێژنەی لاوەکیی بەردەوام پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونى کێشە و داواکارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، ھەر پەیوەست بەو پرسە لێژنە بڕِیارى دا کۆبوونەوەکان لەسه‌ر ئاستی باڵای پەیوەندیدار بە هێزەکانی پێشمەرگە ڕێکبخرێت بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشە و داواكارییه‌كانیان.