Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم چه‌ند پرسێكی گرنگى تاووتوێ كرد

به‌مەبه‌ستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/١٦، لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەکە‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لیژنەکە کرابوون، دوای گفتۆگوکردن و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان، وەڵامی پێویستیان درایەوە.
دواتر باس لە دوخی ناوچە کوردستانییەکان بەگشتی کرا، به‌تایبه‌تیش دۆخی ئێستای شنگال کە جارێکی تر بووە ھۆکاری ئاوارەبوونی خەڵکی ئەو ناوچانە، بۆ چارەسەری دوخەکەش لێژنە چاوەرێی ئاساییبوونی دۆخی عێراق و پێکھێنانی حکوومەتی تازە دەکات، بۆ ئەوەش بڕیاره‌ لێژنەكه‌ چەند خاڵێک وەک ڕێگەچارەی دوخی ئەو ناوچانە ئاراستەی پەرلەمان و حکوومەتی عێراق بکات.