Skip to the content
Menu

شاندێكی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم سەردانی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/١٦، شاندێکی باڵای لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیداره‌ى هه‌رێم، بەسەرۆكایه‌تیی جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنە و ئه‌ندامیه‌تیی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و زۆربه‌ی ئەندامانى و ڕاوێژکارانى لێژنەکە، بەمەبه‌ستی پیرۆزباییکردن، سەردانی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى کرد و لەلایەن فه‌ھمی بورھان، سەرۆکی تازه‌ ده‌ستبەکاربووی دەستەکەوه‌ پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارێکدا شاندی لێژنەكه‌ى په‌رله‌مان، وێڕای پیرۆزباییکردن، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ سەرۆکی دەستەکە خواست.
له‌ به‌رامبه‌ردا، فه‌ھمی بورھان، خۆشحاڵیی خوی بە سەردانی لێژنەکە دەربڕی و ھەردوولاش ئامادەیی خویان بۆ ھەموو جۆره‌ ھاوکاری و ھەماھەنگییه‌کی پێویست بۆ خزمەتکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە ده‌ربڕی.