Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێكردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕوی ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٤، لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئۆف بەگ، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەكه‌ کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەكه‌ کرابوون گفتوگۆ و خوێندنەوەیان بۆ کرا، دواتر وەڵامیان درایه‌وه‌ و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ کاری پێویست، ھەروەھا لێژنەش بۆ بەدواداچوونی ھەندێک لە نووسراوەکان پێکھێنرا.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان و کوشتنی خەڵکی بێتاوان، بۆ ئەو پرسەش گفتۆگۆی پێویست کرا، دواتر لێژنە بڕیارى دا بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بکرێت و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبێتەوە.