لێژنه‌ى وزه و سامانه‌سرووشتییه‌كان پرسه‌كانی به‌شه‌ئاردى هاووڵاتییان و كه‌میی غاز و گرانیی نرخى به‌نزین تاووتوێ ده‌كات
![](/media/11866/kurdistan_parliament_lwza.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132977769440000000)
به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و تاووتوێكردنى پرسه‌كانی به‌شه‌ئاردى هاووڵاتییان و كه‌میی غاز و گرانیی نرخى به‌نزین، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/٢٣، لێژنه‌ى وزه و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى، به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌لى حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكى لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی به‌شه‌ئاردى هاووڵاتییان كرا، كه ماوه‌یه‌كه كێشه و گرفتى له‌سه‌ر دروست بووه، بۆ به‌دواداچوونی زیاتر لێژنه بڕیاری دا بانگهێشتى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و سه‌ردانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش بكات، به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و پرسه.
تاووتوێكردنی پرسى كه‌میی غاز و گرانیی نرخى به‌نزین، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، بۆ به‌دواداچوونی زیاتر و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ ئه‌و پرسانه، لێژنه بڕیاری دا بانگهێشتى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌تى سامانه‌سرووشتییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بكات.