ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانەوە
![](/media/6639/kurdistan_parliament_parlaman-bilding.jpg?crop=0,0,0,0&cropmode=percentage&width=1200&height=630&rnd=133406308500000000)
لەلایەن هەندێ ڕێکخراو و ناوەندەوە ناوبەناو بەناوی هەڵسەنگاندن بۆ ڕۆڵ و بەشداری و ئەدای پەرلەمان و ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان دەکرێت. بەداخەوە وێڕای چەندینجار ڕوونکردنەوەی پێویست لە دانیشتنەکانی پەرلەمان، دووپاتی دەکەینەوە کە هەر زانیاری و بابەتێک پەیوەست بە ڕۆڵی دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان و کاری لێژنەکان و بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان بە فەرمی لە ماڵپەری پەرلەمانی کوردستان بڵاونەکرابنەوە ، ڕاست نین و ئامانج لێیان چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی کاری دامەزراوەی پەرلەمانە.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٢⁄٥⁄١٩