لێژنەی دەستپاکی پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی ستۆپ کرد
![](/media/13664/kurdistan_parliament_ldastpaki.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133141063490000000)
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١١/٢٨، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، پێشوازیى لە شاندێکی ڕێکخراوی ستۆپ کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی لێژنە سوپاسی شاندەکەی کرد بۆ ماندووبوون و ھەوڵ و کارهكانیان بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی شەشەم بۆ چاودێری و ھەڵسەنگاندنی ھەنگاوەکانی چاکسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوکات پاڵپشتی و پشتیوانیی لێژنەكهی بۆ دووپاتکردنەوە.
هەر لە کۆبوونەوەكهدا، خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردنیان وەڵامی پێویستیان درایەوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکران بۆ کاری پێویست.