Skip to the content
Menu

لێژنەی دەستپاکی پێشوازیی لە شاندێکی ئاژانسی ئەڵمانی بۆ ھاریکاریی نێودەوڵەتی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١١/٢٣، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، پێشوازیى لە شاندێکی ئاژانسی ئەڵمانی بۆ ھاریکاریی نێودەوڵەتی (GIZ) کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا، سەرەتا شاندی میوان بەوردی باسیان لە بەشێك لە کارەکانیان کرد، كه‌ بریتییه‌ لە پڕۆژەی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و زیادکردنی ھەلی کار (PSD). هه‌روه‌ها بەشێك لە کارەکانیشیان بریتییە لە کارکردن لەسەر پەرەپێدان و بەرزکردنەوەى لێھاتوویی تاکەکەسی و توانای دامەزراوە و دەزگاکانی حکوومەت و كەرتی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لە ھەرێمی کوردستا ن و عێراق. هەر چوار ساڵێک هەڵدەستن بە ئامادەکردنی توێژینەوەیەك سەبارەت به‌ گەندەلی لە عێراق و دانانی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی.
دواتر ئەندامانی لێژنەكه‌ ڕاو سەرنج و تێبینیی خۆیان خستەڕوو و چەندین پرسیاریشیان ئاراستەی شاندی میوان کرد.
لە کۆتایى كۆبوونه‌وه‌ه‌شدا، لێژنەی دەستپاکی بەڵینی هەماهەنگی و کارکردنی جدییان دا لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.