Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

بەمەبەستی گفوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/١١/١٤، لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا، بەسەرپەرشتیی چیا حه‌مید، جێگری سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانى لێژنه‌كه‌، کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو نووسراوانەی کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون هاتنە بەرباس و پاش گفتوگۆکردنیان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکران بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان. هاوکات پێداچوونەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراوانە کران کە پێشتر ئاراستەی لێژنە کرابوون و و تائێستا وەڵامه‌كانیان بۆ نه‌هاتۆته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ئاڵنگاری و بەربەستى لەسه‌ڕ ڕاییکردنی کارەکانیان دروست كردووه‌، بۆیه‌ جەختیان لەسه‌ر پێویستیی وەڵامدانەوەی نووسراوەکانیان کرده‌وه‌.