Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، نیوەڕوێ ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١١/٢١، لێژنەی ناوخۆ و ئاشایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونه‌وه‌كه‌ خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراوانە كرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن وەڵامی پێویستییان درایه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی بەدواچوونی زیاتریش بۆ ھەندێ لەو نووسراوانە لێژنەیه‌ك پێکھێنرا.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو به‌ تاووتوێكردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم ھێزەکانی ناوخو و ئاسایش، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنە بڕیاری دا بەمزووانە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وەزارەتە کۆببێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە پەیوەندیدارەکانی ھێزەکانی ناوخۆ.
ھەر له‌ کۆبوونەوەكه‌دا گفتۆگو لەبارەی کەیسی کوشتنی ھاوکار جاف لە ھەولێر کرا، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنە بڕیاری دا بەمەبەستی بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو کەیسە لێژنەیەکی لاوەکی پێکبھێنرێت.