Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەكه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١١/١٦، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ هروری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانە کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون و تایبەت بوون بە کێشە و گرفتی ھێزەکانی پێشمەرگە، دوای گفتوگۆکردنیان وەڵامی پێویستیان درایه‌وه‌.
لە تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه‌دا، چەند پرسێکی پەیوەست بە هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکرنی کێشە و گرفتەکانی پەیوەندیدار بە ھێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووی پلەبەرزکردنه‌وه‌ و خانەشینی و چەندین بابەتی تر، لێژنە بڕیارى دا لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری پێشمەرگە و وه‌زیرى ناوخۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی ھەرێم کۆببێتەوە.