Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١١/٢٨، لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی ڕۆمیۆ هەکاری، سەرۆکی لێژنه‌ و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئەندامانى و ڕاوێژکارانى لێژنەکە کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تاووتوێى ئەو نووسراو و سکاڵایانە كران کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون و وەڵامى پێویستیان درایەوە.
پاشان گفتوگۆ لەسەر سەردانیکردنی لێژنەکە بۆ چاکسازییەکان و فەرمانگەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرا.
لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، تاووتوێی سەردانیکردنی لێژنه‌كه‌ بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی دادوەری و سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتی کرا، بەئامانجی گەیاندنی چەندین کێشە و گرفتی بەردەم یاساکان و چۆنیەتیی جێبەجیکردنیان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، لەلایەن ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە چەندین بابەتی ترى په‌یوه‌ست به‌كاره‌كانی لێژنه‌كه‌ گفتۆگۆیان لەبارەوە کرا.