لێژنەی شەهیدان پرسی جینۆساید لەگەڵ نوێنەری وڵاتان تاووتوێ دەکات
![](/media/13661/kurdistan_parliament_lshahidan.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133140129530000000)
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/١١/٢٧، لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان، سەرۆکی لێژنه و ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانى لێژنهكه، کۆبووەوه.
کۆبوونەوەکە بە ساتیک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگهی ڕزگاریی کوردستان دەستیپێکرد، پاشان گفتوگۆ لەسەر پرسی بهجینۆسایدناساندنی ئهو ڕووداوانهی كه بهسهر گهلی كوردستاندا هاتوون کرا و بڕیار درا لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی بیانی لە ڕێگەی کۆنسوڵخانەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئەم پرسە تاووتوێ بکەن.
هەر لە کۆبوونەوەكەدا، باس لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم دامەزراندنی کەسوکاری شەهیدان و كهسوكارى ئەوانەی كه لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش بێسەروشوێن بوون كرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا لێژنە بڕیاری دا لەگەڵ بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتەکان کۆببێتەوە و لە نزیکەوە گوێ لە داواکاری و کێشە و گرفتەکانیان بێت.