Skip to the content
Menu

پەیامی ھاوخەمیی د. ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانى كوردستان بۆ ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری سلێمانی

بەداخین بۆ ھەواڵی دڵتەزێنی ڕووداوی تەقینەوەی عەمبارێكی غاز لە ماڵی هاووڵاتییەکی شاری سلێمانی، ھاوخەمیی خۆمان ئاراستەی تەواوی خانەوادە و کەسوکاری قوربانییانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەین، داواكارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامی بخاتە دڵی كەسوكاری قوربانییان و ھیوای زووچاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین، ھاوكات داواكارم لە سەرۆكی یەكەى كارگێڕی و تێكڕای دامودەزگا پەیوەندیدارەكان لە شاری سلێمانی ئەوپەڕی تواناكانیان بخەنەگەڕ بۆ بەھاناوەچوون و دەربازكردنی قوربانییان.
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان