Skip to the content
Menu

د.هێمن هەورامی پێشوازیی لە باڵیۆزی هیندستان کرد

دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١٠/٤، د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە شری پراشانت پایس باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی وئیدریس ئیسماعیل ئەندامی لێژنەکە ئامادەی بوون، تاوتوێی پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، پاشان جێگری سەرۆکەی پەرلەمانی کوردستان پوختەیەکی لەبارەی کار و ئەرکەکانی پەرلەمانی کوردستانی بۆ شاندی میوان خستە ڕوو، هاوکات د. ‌هێمن هەورامی بە گرنگییەوە باسی لە پڕۆژیاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق کرد، کە لە ١٨٠ ماددە پێکهاتووە، ئاماژەشی بەوەدا کە لە ئێستادا لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بە بەردەوامی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

لە تەوەرێکی تری گفتوگۆکانیاندا هەردوو لا جەختیان لە بەهێزتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری هیندستان لەسەر ئاستی دیبلۆماسییەتی کاری پەرلەمانی کردەوە.